بەڕێوەبەری گشتیی نوێژەنكردنەوە، پەرەپێدانو پۆشتەكردنی قوتابخانەكانی پارێزگای كرماشان گوتی لە حاڵی حازردا سەدی ٣٠ قوتابخانەكانی ئەم پارێزگایە پێویستییان بە ڕووخاندنو سەرلەنوێ دانانەوەو توندوتۆڵ كردنهوه هەیە.
مەرزبان نەزەری وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابهتە لە ئێستادا سەدی 30 قوتابخانەكانی پارێزگای كرماشان پێویستییان بە ڕووخاندنو دروستکردنهوه ههیه، گوتی: لە ئاستی ئەم پارێزگایەدا ٣٦٠ قوتابخانەی كانێكس هەیە كە دیارە بۆ دروستكردنی هەر قوتابخانەیەكی دیكەی لەم جۆرەش ٢٢ میلیۆن تمەن بوودجە پێویستە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە کهمیی بودجهو ئیعتیباری دەوڵت بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ گوتی چاویان له دهستی خێرخوازانهو تا ئێستا ٢٥ قوتابخانە لەم پارێزگایە لە لایەن خێرخوازهکانەوە دروست كراوە.