بۆ چەندمین جار دارستانەکەی قەڵای مەریوان له لایەن شارەداری ئەو شارەو ئاگری تێبەردرا .
شارەداری مەریوان ئاگر بەر دەداتە زبڵ و پاشمەوەیەک کە خۆی دەیڕێژێتە ناو دارستان و پاشان ئاگرەکە هەموو جار لە کونترۆڵ دەردەچێ و ڕووبەرێکی زۆر لە دارستانی قەڵای مەریوان لە ناو ئاگردا دەسووتێ.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە یەکەمین جارەوە تا ئێستا چیای سەوز و ژینگەپارێزان ڕوو بە شارەداری ڕادەگەیەنن کە ئەو کارەی ئێوە خەسار لە ژینگەی مەریوان دەدا و سرووشتی ئەو ناوچەیە ناشیرین دەکا و دەبێ شوێنی تایبەت بۆ زبڵ و پاشماوەکانی مەریوان دابین بکەن، بەڵام لەلایەن شاردەدارییەوە هیچ هەوڵیکیان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە نەداروە و ئەمە چەندمین جارە کە ئاگر بەر دەبێتە ئەم دارستانە.
شایانی باسە کە بە پێی زانیارییەکان ٣ کەس لە ژینگەپارێزانی مەریوان بە هۆی ئەو ئاگرەوە و لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بریندار بوون.