ژماره‌ی پاسداره‌كوژراوەكانی خه‌ڵکی وەرامین لە شه‌ڕی نێوخۆیی سووریە‌و نائارامییه‌کانی عێراق گەیشتە 23 كەس.
ئەمیر پوورجەوادی، سەرۆكی بنیادی بەناو شەهیدی ڕێژیم لە وەرامین وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی كوژرانی ٢٣ پاسداری خه‌ڵکی لە سووریە‌و عێراق گوتی دوایین پاسدار كە لەو شەڕانەدا بە كوشت چووە عەبباس ئەمیری بووە كە ڕۆژی هەینیی ٣١ی بانەمەڕ ناشتوویانه.
پوورجەوادی ئەم پاسدارە بكووژانە كە دەستیان بە خوێنی خەڵكی سووریە سوور بووه، به پارێزەرانی حەرەم ناو ده‌باو به‌شداری له‌و شه‌ڕانه به ئه‌رکێکی ئاسمانی داده‌نێ.
شایانی باسه که سپای پاسداران به ڕه‌سمی ده‌ڵێ لە ماوەی ٤٠ ساڵی شەڕی نێوخۆیی سووریەدا که کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به‌شێک بووه له‌و شه‌ڕه، زیاتر لە ١٣٠ كەس لە ئەندامەكانی خۆی لە لە دەست داوە؛ به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنی سووریه ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئێران زۆر له‌وه زیاتره.