شووڕای هاوكاریی كەنداوی فارس قانوونی قەدەغەكرانی هاوردەكردنی كاڵای له ئێرانهوه بۆ عەرەبستانو بەحرەینی پەسند كرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی سعوودیی “عەكاز” ژووری بازرگانیو سەنعەتی بەحرەین، بڕیارنامەیەكی لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی شوورای هاوكاریی كەنداوی فارسهوه بە دەست گەیشتووە كە لەودا پێداگری لە سەر ڕێگریی هاوردەكرانی سەرجەم ئەم كاڵایانە كراوە كە لە ئێران دروست دەكرێنو گوتراوە كە تەنانەت نابێ بە شێوەی ترانزیت به عەرەبستانیشدا تێپەڕن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبیە، خهڵکێکی زۆری وڵاتە عەرەبییەكانی دهورووبهری کهنداو لە سهر تۆڕه كۆمەڵایەتییەكان پشتیوانییان لەم بڕیارە كردووەو خوازیاری گەمارۆی بەربڵاوتر بەدژی كاڵا ئێرانییەكان بوون.
ئەم گەمارۆیە هەروەها هەناردە كرنی بەرهەمەكانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی عەرەبستانیش دەگرێتەوە. ئەم بڕیارە بەدوای گرژیی پێوەندییەكانی نێوان وڵاتە عەرەبییەكانی كەنداوی فارسو ڕێژیمی ئێران هاتۆتە ئاراوە.