ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەكەمی سەركۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمێك‌دا لە تاران، نەبوونی بەهرەدانەوەی بە ئاڵقەی ونبووی ئابووریی ئەم وڵاتە ناو برد‌و گوتی ئێران لە بواری بەهرەدانەوە لە خراپترین بارودۆخ دایەو، بە جۆرێك كە لە كۆتایی هەركام لە بەرنامەكانی گەشەدا، پشكی بەهرەدانەوە لە ئابووریی ئێران سفر بووه.
لە ڕادەربڕینێكی جیاوازدا، ئەبۆلفەزل ڕۆغەنی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی پیشەسازییەكانی ژووری بازرگانیی ئێرانیش گوتی ئاستەنگە گرینگەكانی ئابووریی ئەم وڵاتە پاش ڕێککه‌وتنی ئه‌تومی تۆختر بوونەتەوە. ناوبراو ڕاوه‌ستان‌و ڕکودی قورسی ئابووریی بە گەورترین گرفتی سیسته‌می پیشەسازیی ئێران زانیوەو ده‌ڵێ پشكی كار‌و شوغڵی بەشی سەنعەت لە ئێران سەدی “٣٥”ە و سوودە زۆرە بانكییەكان به هۆكاری سه‌ره‌کیی شكستهێنانی سەنعەت لەم وڵاتە داده‌نرێن. بەم حاڵەش، سەعید سەمەدی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی كانزای ماڵی ئابووریی ئێران گوتوویەتی كەم و زۆر دەتوانین بڵێین هیچ چەشنە سەرمایەدانانێكی دەرەكی لە بەشی كانزای ئێران‌دا نەبووەو هۆكاری ئەم مەسەلە بوونی ناوەندە هاوتەریبەكان لەم وڵاتەیە.
ناوه‌نده هاوته‌ریبه‌کان چالاکیی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی وه‌ک سپای پاسداران، ئه‌ڕته‌ش‌و هێزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی کۆماری ئیسلامی له به‌شی ئابووری ده‌گرێته‌وه.