دوو لاوی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)،ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو لاو بە ناوەکانی “ئومێد شادیخا” تەمەن ٢٤ ساڵ و شێرزاد “ئیسماعیلی نیوەڕۆی” خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە کە ئومێد (هێدی) شادیخا خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە و شێرزاد ئیسماعیلیش خەڵکی شاری سەردەشت و چەند ساڵێکە دانیشتووی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆیە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.