دوكتور پەرویز ئەفشار، وتەبێژی ستادی بەربەرەكانیی لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان لە ئێران گوتویەتی ناوەندەكانی دەرمانی ئیعتیاد لەم وڵاتە بوونەتە فرۆشیارانی شەربەتی تریاك كە بە “متادون” ناسراوە.
ئەفشار دهڵێ: لەم ناوەندانەدا بە هیچ شێوەیەك نەخۆش چاوی بە پزیشك ناكەویو بەستەكانی متادون لەلایەن كەسانی ناپسپۆڕ لە نێو موعتادەكاندا دابەش دەكرێ.
وتەبێژی ستادی بەربەرەكانیی لەگەڵ مادە هۆشبەرەكان لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: زۆر سروشتییه که ئەگەر خەرجی دەرمان زۆر بێ، موعتاد بەدوای دەرماندا ناڕوا. ئەفشار هەروەها داوای كردوە كە دەوڵەت دەبێ لە ڕێگەی بیمەو یارانەوه خەرجی دەرمانی موعتادەكانی ئەم وڵاتە دابین بكا.
قایممەقامی وەزیری نێوخۆی ئێرانیش لەم دواییانەدا لە ڕاپۆرتێكدا كە لە بابەت خەسارە كۆمەڵایەتییەكانەوە بۆ ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئامادەی كردوە، گوتبووی سەرجەم ٦٥٠٠ ناوەندی دەرمانی ئیعتیاد لە ئێران دامەزراوەو ساڵانە هەر نەبێ ٧٠٠ هەزار كەس بە مەبەستی وازهێنانی ئیعتیاد سەردانی ئەم ناوەندانە دەكەن، بەڵام سەدی ٩٠ی ئەم كەسانە دوای وازهێنان سەر لە نوێ ڕوو لە ماددهی هۆشبهر دەكەنەوە.
جێگری وەزیری نێوخۆ لە درێژەی قسەكانیدا گوتبووی ناوەندەكانی چارەسەری ئیعتیاد لە ئێران لە بەجێ گەیاندنی ئەركی سەرەكیی خۆیان واتە دەرمانو چارەسەری ئەم نەخۆشانە به هیچ شێوهیهک سهرکهوتوو نهبوونو تا ئێستا هیچیان له دهست نههاتوه.