پاش تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ لە دەسبەسەرکردنیان، چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە لە گرتنگەی ئیلاعاتی ڕێژیم لە سنە لە دۆخێکی نادیاردان.
سەرەڕای تێپەڕینی ٥٠ ڕۆژ بە سەر دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی “ئومید شامحەممەدی، هیوا قورەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە”، چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- دیواندەرە، هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە، ئازاد نەکراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
ئەمە سێیەمین جارە کە دادگا بڕیاری دەسبەسەرکردنی ئەو چوار مامۆستا کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا درێژ دەکاتەوە.
شایانی باسە ئەو چوار چالاکە سێنفییە، هەتا ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراون.
جێی ئاماژیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، ئەو چوار ئەندامەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و پاشان بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە ڕاگوێزرابوون.