کرێکارێکی خەڵکی سنە لە شاری قوم بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی کامران سەڵەواتی تەمەن ٢٩ ساڵ کە چەند ڕۆژ پێش و لە کاتی کار کردن لە کارخانەیەکی بەرهەمهێنانی بۆڕی، بە هۆی ئەوەی ماددەی تواوەبووی داخ بە سەریدا ڕژابوو و تووشی سووتان ببوو، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری قوم گیانی لە دەست دا.
شایانی باسە “کامران سەڵەواتی” هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کار کردن تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە سەدی ٨٠ جەستەی سووتابوو.