کارناسانی ڕۆژاوایی ده‌ڵێن تا ئه‌و کاته‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران له جێی خۆیان بن، بانکه گه‌وره‌کانی بریتانیا نا‌وێرن تخوونی سه‌وداو بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران که‌ون.
به‌شی تاوانه داراییه‌کانی یه‌کیه‌تیی بانکداره‌کانی بریتانیا له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک‌دا له له‌نده‌ن که بۆ باس له سه‌ر ئێران‌و ئاسۆی هه‌ڵوه‌شانی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژی ئه‌و وڵاته گیرابوو، گوتی ئه‌وه عه‌مه‌لیاتی دۆزینه‌وه‌ی زێر که هه‌موو چاوه‌ڕوانی بوون نییه‌و، به‌رهه‌مهێنه گه‌وره‌کانی دنیا نایه‌ن کات‌و سه‌رمایه‌ی خۆیان له پێی ئه‌و گرێبه‌ستانه دابنێنن که هێشتا ئاسۆیان لێڵ‌و ناڕوونه.
به‌رپرسی به‌شی تاوانه داراییه‌کانی یه‌کیه‌تیی بانکداره‌کانی بریتانیا گوتی ڕۆژی وایه زیاتر له ١٠ جار ئه‌و پرسیاره‌یان لێ‌ده‌کرێ که ئاخۆ بانکه‌کانی بریتانیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران یان نا؟ وه‌ڵامی ئیمه‌ش ئه‌وه‌یه که ئێستاش ڕیسکی پێشێلکردنی گه‌مارۆکانی دژی ئێران زۆر له سه‌رێیه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی ” دێچێرت ئێل ئێل پی”ش له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی شیرکه‌ته‌کانی وزه تاوتوێی زۆر ڕێ‌و شیوازی گرێدانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران کردوه، به‌ڵام ده‌ڵێن که چالاکییه‌کانیا له ئێران یه‌کجار سنووردار ده‌بێ. ئه‌و ده‌ڵێ به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و پارێزه تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی ئه‌مریکا له پاییزی داهاتووداو، تا کاتی ڕونبوونه‌وه‌ی زیاتری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا درێژه‌ی ده‌بێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه وه‌لی‌یوڵلا سه‌یف، سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندیی ئێران ده‌ڵێ که کۆسپه‌کانی به‌رده‌م به‌ستنه‌وه‌ی نیزامی بانکیی ئێران به سیسته‌می بانکیی جیهانی ده‌ری ده‌خا که ئه‌مریکا به ته‌واوی پێبه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بوه