کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له نێوخۆی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ک‌دا که ڕوو به بیروڕای گشتی‌و ناوه‌نده سیاسی‌و رێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤ بڵاویان کردۆته‌وه، داوایان کردوه که چیدی له حاست کپکردنی ده‌نگی خه‌ڵک‌و گرتن‌و په‌روه‌نده‌سازییه‌کان بۆ چالاکان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه بێده‌نگ نه‌بن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به ئاماژه به شه‌پۆلێکی نوێی گرتنی چالاکان له نێوخۆی وڵات له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌و دروستکردنی په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تی بۆیان؛ وه‌ک نموونه باسیان له مانگرتنی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند بۆ هه‌ۆی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی به دروستکردنی په‌روه‌نده‌یه‌کی نوێ به دژی ئه‌و کردوه.
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌و کۆمه‌ڵه چالاکه ڕوویان له حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ کردوه که ڕه‌فتاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌رحه‌ق به چالاکانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد له ئێران له نێو بیروڕای گشتیی جیهان‌دا له‌قاو بده‌ن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌یان چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد له شاره‌کانی سنه، کامیاران، بۆکان، ورمێ، مه‌ریوان‌و نه‌غه‌ده ده‌سبه‌سه‌ر کراون‌و بۆ هه‌موویان په‌روه‌نده‌ی ئه‌منیه‌تی دروست کراوه.