دوو هاوڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گەرتنگەی ئێدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ورمێ گوازرانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) “یەعقوب مەحمودی ئازەر” و “بەهمەن مەحمودی ئازەر”، هاوڵاتییانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گەرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ گوازرانەوە.
ئەم دوو هاوڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری شنۆ دەسبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە نییە.