لە ڕێوڕەسمێكدا بۆ ڕێزگرتن لە كوژراوانی ئەندامی سپای پاسداران لە سووریە پێکتابوو، پەتۆیان بە بنەماڵەكانیان دا. بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران گاڵتەیان بە بەخشینی خەڵاتی لەم چەشنە كردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سایتی هەواڵدەریی “مشرق” سەر بە سپای پاسداران، لە کاتی ڕێوڕەسمێكدا لە تاران كە لە ساڵۆنێكی كۆنسێرت بەڕێوەچوو ڕێز لە كوژراوانی شەڕی نێوخۆیی سووریە گیرا كە وەك پارێزەرانی حەرەم ناویان دێنن. لەم ڕێوڕەسمەدا هەركام لە بنەماڵەكانی ئەم كوژراوانە سەرو پەتۆیەكیان وەك خەڵات پێشكەش كرا.
ئەم ڕێوڕەسمە تەنانەت لە لایەن دەستوپێوەندییەكانی ڕێژیمیشەوە كەوتە بەر گاڵتەو گەپ و ئەوان بۆ كاردانەوە نیشان دان، ئەم ڕێوڕەسمەیان بە “شوورەیی و ئابڕوو چوون” لە قەڵەم دا.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەكان لە لایەن سپای پاسدارانەوە، تا ئێستا زیاتر لە ١٢٠٠ كەس لە هێزەكانی سپا لە ڕەوتی ٤ ساڵ شەڕی نێوخۆیی سووریەدا كوژراون.