بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە جاددەی “خوڕەماوا”دوو مندااڵی خەڵکی مەریوان گیانیان لەدەستدا و باوک و دایکیشیان لە لایەن مرۆڤکوژانی يڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە جاددەی خورەماوا تەقەیان لە ماشینی هاوڵاتییەک بە ناوی “ڕەحمان ڕاشدی مەنش” خەڵکی گوندی “قوڵقوڵە” سەر بە شاری مەریوان کردووە و لە ئاکامدا دوو منداڵەی ناوبراو بە ناوەکانی “مەتین ڕاشدی مەنش ٩ ساڵە و مەهدی ڕاشدی مەنش” ١٢ ساڵە دەستبەجێ گیانیان لەدەست دا.
شایانی باسە، “ڕەحمان ڕاشدی مەنش” و هاوسەرەکەی بە ناوی “هۆما” لەلایەن چەکدارانی رێژیمەوە دەسبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە ماشینی ئەو هاوڵاتییە مەریوانییە لە بەردەستدا نییە.