سەدی ٧٠ی قوتابییانی شارێكی سنووری لە ئێران ڕایانگەیاندووە كە پێیان خۆشە لە داهاتوودا ببن بە قاچاغچیی سووتەمەنی.
حەبیبوڵڵا حەقیقی، سەرۆكی ستادی بەربەرەكانیی لەگەڵ قاچاغی كاڵاو دراو لە ڕاپۆرتێكدا كە لەبارەی قاچاغەوە لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی بڵاو كرایەوە، باسی لە قازانجی زۆرو زەوەندی قاچاغ كردو گوتی قوبحو ناشیرینیی ئەم مەسەلە لە ئێران گهیوهته جێیهک كە سەدی ٧٠ی قوتابییانی شارێكی سنوورنشین لە ئینشاكانی خۆیاندا نووسیویانە دەیانهەوێ لە داهاتوودا ببن بە قاچاغچیی نهوت.
ئهو ناوی ئهو شارهی نههێنا، بهڵام مهبهستی شارێکی سیستانو بهلوچستان بووه که خهڵکهکهی بههۆی بیکاریو نهبوونی هیچ کاسبییهک ڕوو له قاچاغو گواستنهوهی سووتهمهنی بۆ وڵاتانی دراوسێ دهکهن.
پێشتریش ڕۆژنامەی “ئابتكار” نووسیبووی ساڵانە لە شاری بانە “كۆمەڵێكی زۆر لە قوتابییانی قۆناغی ناوەندی و دواناوەندی واز لە دەرس خوێندن دێننو ڕوو دەكەنە كاری قاچاغ یان ئەم کارو پیشانهی كە لەو پێوەندییە دان.”
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە قوتابییانی شاری بانە “بە ڕوانینێكی سادە و ساكارو بە دیتنی چارەنووسی كەسانی دەوروبەریان بە تایبەت دهرچووانی زانکۆ که زۆربهی زۆریان بێکارن، دڵیان لە خوێندن سارد دەبێتەوەو دەڕژێنە نێو بازاڕی كارەوە.”
بەپێی ئاماری ستادی بەربەرەكانی لەگەڵ قاچاغی كاڵا و دراو، ساڵانە تا ئاستی 25 میلیارد دۆلار شتوومەكی قاچاغ هاوردە دەكرێ كە لەم ڕێژەیە تەنیا سەدی 3ی ئاشكرا دەبێو دەستی بەسەردا دەگیرێ.