هێندێك لە سەرچاوەکانی ههواڵ له سووریه باس لە هێرشی لە ناكاوی هێزەكانی كورد بە هاوكاریی ئامریكا بۆ سەر شاری ڕەقە لە سووریە دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “ئەلمیادین”، هێزەكانی سووریەی دێمەكراتیك پێكهاتوو لە پێشمەرگەکانی پهیهده، هێندێك لە گرووپەکانی بهرههڵستکاری عەڕەبو توركەمەنو سریانی، لە حاڵی جێگیربوون لە باكووری پارێزگای ڕەقە لە باكووری سووریەن تا بە هاوكاریی هێزە ئاسمانیی ئامریكا هێرش بكەنە سەر پایەگای سەرەكیی داعش.
پێشتر دژبەرانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد گوتبوویان كە بەرەی ئامریكا لەگەڵ كوردانی سووریە لە هەوڵی ئەوەدان كە بە چڕی هێرش بكەنە سەر شاری ڕەقە.
ساڵح موسلیم، سەرۆكی یەكیەتیی دێموكراتیكی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستانیش گوتبووی هێزەكانی دێموكراتیكی سووریە لەگەڵ بەرەی ئامریكا لە حاڵی ئامادهکاریی لۆجستیکی بو ئازادكرانی شاری ڕەقە دان.
شایانی باسه شاری ڕەقە به پێتەختی حكومەتی ئیسلامیی داعش دادهنرێ.