میلیشیاکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مادەی هۆشبەر لە سووریەوە دەگوازنەوە بۆ خاکی ئۆردۆن.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی “ئیسرائیل هیۆم” ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لە بابەتێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەو کارانەی کە ڕێژیمی ئێران و سپای تێرۆریستی پاسداران لە ڕیگەی میلیشیا چەکدارەکانییەوە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە سووریەوە مادەی هۆشبەر دەگوازێتەوە بۆ نێو قووڵایی خاکی ئۆردۆن.
کارناسانی ئۆردۆنی دەڵێن؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە چالاککردنی شانە نوستووە تێرۆریستەکانی کە پێشتر لەو وڵاتە بوونیان هەبووە ڕاستەخۆ وڵاتەکەیانی خستووەتە ژێر هەڕەشەوە.