محەممەدخالید حەمزەپوور و ڕەحمان یووسفی بۆ جیبەجێکردنی حوکمەکەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “محەممەدخالید حەمزەپوور” خەڵکی گوندی “خانلەر” و ڕەحمان یووسفی” خەڵکی گوندی “سەوجە” سەر بە شاری شنۆ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.
محەممەدخالید هەمزپوورە و ڕەحمان یووسفی لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شنۆ بە بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم، هەر کامەیان بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم و ئەو حوکمە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بەو دوو هاووڵاتییە ڕاگەیەندرابوو.
محەممەدخالید هەمزەپوور ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەزی ساڵی ٩٩، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شنۆوە دەسبەسەر کرابوو و دوای قۆناغی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.
ڕەحمان یووسفی ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ورمێ کرابوو و پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.
ئەو دوو هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان” بێبەری کرابوون.