١٠٢ نوێنەری پارلمانی فەرانسە نیسبەت بە “سیاسەتی شەڕی” ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە دژکردەوەیان نیشاندا و خوازیاری پشتیگیریکردن لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەرانسە، ١٠٢ نوێنەری پارلمانی ئەو وڵاتە، لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتی شەڕی، ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیە لەدژی کوردەکانی ڕۆژئاوا دەربڕی و خوازیاری دانانی ناوچەی دژەفڕین لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سووریەی دێموکراتیکدا بوون.
لەو بەیاننەمەیدا هاتووە لە کاتێکدا کە جیهان بە شەڕی ئۆکراینەوە سەرقاڵە، ئەردۆغان خەریکی داڕشتتنی گەڵاڵەیەک بۆ هێرشێکی خوێناویی دیکە لەدژی کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە، تورکیە بەهۆی ئەو پێگەییەکەی کە لە ناتۆدا هەیەتی دەیهەوێ هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هێزەکانی سوریەی دێموکراتیک چڕتر بکاتەوە و شەڕێکی دیکە هەڵگیرسێنێ، بۆیە ئێمە داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەکەین کە ڕێگە نەدەن ئەوەی بە سەر کوردەکان لەو ناوچەیە هاتووە دووبارە بێتەوە و بەڕیوەبەریی هێزەکانی سوریەی دێموکراتیک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات بە فەرمی بناسێندرێن.