پاش چەند مانگ ململانێ، پارلمانی توركیە دواجار دەنگی بهڵێو موافقی بە هەڵوەشاندنەوەی پارێزراویی قەزایی نوێنەرانی پاڕلمان دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاڵمان، هەڵوەشاندنەوەی مافی پارێزراویی قەزایی نوێنەران ڕۆژی هەینی ٣١ی بانەمەڕ بە ٣٧٣ دەنگی بهڵێ لە كۆی ٥٥٠ دەنگ پەسند كرا.
بۆ جێبەجێكردنی ڕاستەوخۆی ئەم قانوونە نوێیە لە ڕێگەی گۆڕینی قانوونی بنەڕەتی، دەنگی موافقی زیاتر لە دوو لە سێی پاڕلمان، یانی ٣٦٧ دەنگ پێویست بوو.
ئەم گەڵاڵەیە لە لایەن حیزبی دەسەڵاتداری “داد و گەشەپێدان”هوه ئامادەكرابوو كە بە پێی مادەی ٨٣ی قانوونی بنەڕەتیی که پارێزراویی قەزایی نوێنەرانی گەرەنتی دەكرد، هەڵوهشایهوه.
ئێستا لهسهر ڕەزامەندیی پارلمان ١٣٨ كەس لە نوێنەرانی حیزبەكان لە پاڕکمانی ئهو وڵاته بۆ نموونە ٥٠ نوێنەر لە كۆی گشتیی ٥٩ نوێنەری حیزبی دێموكراتیكی گەل، هادهپ دهکهونه ژێر ڕاوهدوونانی دهزگای قهزایی تورکیه.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیە، حیزبی دێموكراتیكی گەل تاوانبار به هاوكاریكردنی حیزبی كرێكارانی كوردستان، پ ک ک دهکا، بەڵام ئەم حیزبە دهڵێ مەبەست لە هەڵوەشاندنەوەی مافی پارێزراویی قەزایی نوێنەرانی پارلمانتاران، هەوڵدان بۆ دهرکردنی نوێنەرانی ئەم حیزبە لە پارلمانو گرتنو بەدواداچوونی قەزایی بۆ ئەوانە.