هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات، بە سەرپەرستی بەڕێز عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیەیان کرد.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە سەرپەرستیی بەڕیز عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی، مەنسوور مروەتی ئەندامی ڕێبەریی حیزب و محەممەد شەهرەوان بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری کۆیە، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز “دوکتور محەممەد حەسیب” سەرۆکی نوێی زانکۆی کۆیە کە تازە لەو زانکۆیە دەست بەکاربووە، کرد و وێرای پیرۆزبایی کردن هیوای سەرکەوتنیان لە کار و ئەرکەکانیدا بۆ خواست.
پێویستە بگوترێ کە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەوە پێشوازییەکی گەرم و دۆستانە لە هەیئەتی حیزبی دێموکرات کرا .