سێ مێرمنداڵی خەڵکی شاری “گاوارە”ی سەربە ناوچەی داڵاهوو لە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتەکەرکانی ئێدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، سێ مێرمنداڵ بە ناوەکانی “پارسا مەحمودی، عەلی فەتاحی و بابەک فەتاحی” خەڵکی گوندی “تەختگە جەهانبەخش” لە شاری “گاوارە”ی ناوچەی داڵاهوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکاریی دەسبەسەرکردنی ئەم سێ هاوڵاتییە و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.