لاوێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی” سینا مینایی” خەڵکی شنۆ سزای ٦ ساڵ بەندکرانی لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە بە سەردا سەپا.
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، لاوێکی ٢٠ ساڵە بە ناوی “سینا مینایی” خەڵکی گوندی “سەوجە” سەر بە شاری شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە بە سەرۆکایەتی “مەهدی ڕەزایی” سزای ٣ ساڵ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپا.
شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عەبدوڵا یووسفی” لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری شنۆ لەلایەن چەکدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و دوای یەک مانگ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.