له ئاوایی شیناوێی سه‌ر به‌ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخانی بۆکان كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌و حیزبیی ئه‌م ناوچه‌یه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی بانه‌مه‌ڕ، کاک عه‌زیز خزرئاقایی، خه‌ڵكی شاره‌دێی سه‌رچنار که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بوو له گوندی شیناوێ گیرسابۆوه، به‌هۆی نه‌خۆشی‌و پیری له نه‌خۆشخانه‌ی شاری میاندواو ماڵاوایی له ژیان كرد.
خوالێخۆشبوو کاک عه‌زیز، باوکی خاتوو نه‌سرین خزرئاقایی، ئه‌ندامی حیزب دێموکڕاتی کوردستانه. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر، كوردخۆشه‌ویست‌و دڵسۆزی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی بوو. کاک عه‌زیز به هۆی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی له ساڵه‌كانی نێوان ٦٠ تا ٧٠ی هه‌تاوی‌دا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاره‌كانی بۆكان‌و میاندواو گیرا. ئه‌و له‌سه‌ر ده‌ست‌کێشانه‌وه له هه‌ڵوێسته کوردانه‌کانی به‌رده‌وام خرابووه ژێر فشاره‌وه، ئه‌و فشارانه‌ش کاتێ زیاتر بوون که نه‌سرینی کچیشی ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی هه‌ڵبژاردو له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌بدوڵڵا حوسێنی، یه‌کێک له کادره ناسراوه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه ژیانی هاوبه‌شی پێک‌هێنا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌م کورده نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری‌و خه‌ڵكی ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان ده‌کا‌و خۆی به به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.