لە تێکهەڵچوونێکدا لە نێوان خەڵکی بەلووچی گوندی “بەهادۆرئابادی جیرۆفت لە پارێزگای کرمان و هێزەکانی ڕێژیم، فەرماندەی پاسگای ئەو گوندە و چوار هاوڵاتیی بەلووچ کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هاوڵاتییانی بەلووچ لە ناوچەی “جەیرۆفت” لە گوندی “بەهادۆر ئاباد”ـی سەربە پارێزگای کرمان، چوار هاوڵاتیی بەلووچ گیانیان لە دەست داوە و فەرماندەی پاسگای ئەو گوندەی ڕێژیمیش کە هێشتا ناوی نەزانراوە کوژراوە.
ناسنامەی ئەو چوار هاوڵاتییە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کوژراون، تەنیا ناسناوەکانیان ئاشکرا بووە کە بە شەهنەوازی” ناسراون و خەڵکی شاری “خاش”ـی سەربە پارێزاگای کرمانن.