هاوڵاتییەکی سویدی بە تۆمەتی سیخوڕی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی سویدی بە تۆمەتی سیخوڕی دەسبەسەر کردووە و هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسە کە ئایا تەنیا هاوڵاتییەکی سویدییە یان ئێرانی-سویدییە بلاو نەکردۆتەوە.
شایانی باسە، کە دوای حوکمی دادگای ستۆکهۆڵم بۆ زیندانی هەتاهەتایی بۆ حەمید نووری ئەم وڵاتە هۆشداریی دابووە هاوڵاتییانی خۆی کە خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئێران بەدوور بگرن.
پێشتریش ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاندبوو کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرتن و بەدیل گرتنی هاووڵاتییانی بیانییەوە هەوڵ دەدات گوشار بخاتە سەر حکوومەتەکانی ڕۆژاوا و ئورووپایی و وەک ئامراز و تاکتیکێکی سیاسی لەگەڵ ئەم وڵاتانە بەکاریان بهێنێ.