دوو کەس لە هێزە چەکدارەکانی ڕیژیم لە سنووری سەڵماس لە پارێزگای ورمێ کوژران.
فەرماندەیی سنوورەوانیی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو کەس لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە ناوەکانی “نیما حاجی پور” و “ئەمیر ئاقاوێردی زادە” خەڵکی نەغەدە لەکاتی گەشتکردن، لە سنووری سەڵماس کوژران و تا ئێستا لەو بارەوە ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
ئەگەری ئەوە هەیە کە کوشتنی ئەو دوو پاسەوانەی سنوور تۆڵەکردنەوە بێ لە ڕشتنی خوێنی کۆڵبەرانی بێتاوان کە ڕۆژانە لەلایەن ئەو چەکدارانەوە دەبنە قووربانی.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە سالانە بە سەدان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لە سەر سنوورەکان دەکەونە بەر گولـلەی هێزەکانی ڕێژیم و گیان لە دەست دەدەن و بریندار دەبن.