سادق زیباکه‌لام، مامۆستای زانکۆی تاران ده‌ڵێ حه‌شیمه‌تی بێکارانی وڵات له ٨ میلیۆن که‌س زیاتره.
سادق زیباکه‌لام به داننان به زیادبوونی یه‌ک میلیۆن که‌سی بێ‌کاری دیکه به حه‌شیمه‌تی بێکارانی وڵات له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی‌دا، ده‌ڵێ سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی ڕابردوو یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی ئابووریی ده‌وڵه‌ت باسی له بوونی ٧ میلیون بێکار له وڵات‌دا کردوه. زیباکه‌لام ده‌ڵێ ئیستا دوای ساڵێک هیچ ده‌لیلێک بۆ وه نابینین که پێمان وابێ ئه‌و ٧ میلیۆن که‌سه بۆته ٦ میلیۆن، به‌ڵام به‌پێی هه‌موو به‌ڵگه‌کان ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌نده که‌سه بۆ ٨ میلیۆن زیادی کردوه.
زیباکه‌لام که له کرمان قسه‌ی ده‌کرد، دانی به ڕاوه‌ستانی ئابووریی ئێران دانا و گوتی: ڕکود یانی ئه‌وه‌ی عه‌مباری کارخانه‌کان پڕ له کاڵایه‌و بۆیان ورد نابێته‌وه‌و نافرۆشترێ. ڕاوه‌ستانی ئابووری یانی ئه‌وه‌ی له ساڵی رابردوودا ره‌وتی داخرانی کارخانه‌کان هه‌روا درێژه‌ی بووه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆی تاران ڕه‌خنه‌ی توندی له مه‌جلیس گرت‌و گوتی: ده‌ڵێن په‌روه‌نده‌ی ئه‌تومی پرسێکی ئه‌منیه‌تییه‌و مه‌جلیس نابێ لێی بکۆڵێته‌وه، ده‌گوترێ گه‌نده‌ڵییه ئابوورییه‌کانیش پرسێکی ئه‌منیه‌تییه‌و پێویست ناکا له مه‌جلیس‌دا له هه‌را بدرێن؛ بابه‌تی بێکاری‌و بابه‌تی ڕاوه‌ستانی ئابووریش ئه‌منیه‌تییه‌و نابێ له مه‌جلیس بێنه گۆرێ؛ ئه‌دی که‌س پێم ناڵێ مه‌جلیس‌مان بۆ چییه‌و مه‌جلیس بۆ چی ده‌بێ‌و جێگا‌و شه‌ئنی مه‌جلیس چه‌نده‌و له کوێ‌یه؟