خۆپیشاندەران لە عێراق بە دروشمی ”حکوومەتی ئێرانیمان ناوێ” چوونە نێو ناوچەی سەوزی بەغدا و پارلمانی ئەو وڵاتە
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان،له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا بۆ دووەمین جار، هه‌زاران لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در چوونه نێو هه‌ندێ لە باڵه‌خانه حکومه‌تییه‌کان و یەک له‌وان پارلمانی عێراق لە ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ناڕه‌زایه‌تییان دژی ده‌ستێوه‌ردانی ڕێژیمی ئێران له‌م وڵاته ده‌ربڕی و دروشمی “ئێمه حکومەتێکی ئێرانیمان ناوێت”یان وتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران لە ناڕەزایەتیی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، جگە لە داگیرکردنی پارلمان، دوای شکاندنی بەربەستەکان هەڵیانکوتایە سەر بینای کابینەی وەزیران و سەرۆکوەزیران.
ئەم خۆپێشاندانە لە ناڕەزایەتی بە ئەگەری پێکهێنانی حکوومەت لەلایەن گرووپە شیعەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و هاوکات لەگەڵ سەفەری ”ئیسماعیل قائانی” فەرماندەی قودسی سپای پاسداران بۆ عێراق، بەڕێوە چوو.
ناڕازییان بە دەربڕینی دروشمی ”ئێمە حکوومەتی ئێرانیمان ناوێت”، ”ئێمە تەنیا سەدری نین و تەواو عێراقین”، “حکوومەتی ژێردەستمان ناوێت” و “ئێمە حکوومەتی سەربەخۆی عێراقیمان دەوێت”، خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، گرووپی حەشدی شەعبی سەر بە ڕێژیمی ئێران خۆی خستووەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشووش، هه‌زاران کەس لە لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له كاتێكدا کە دروشمیان دژ به ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و ”محه‌ممه‌د شێخ ئه‌لسودانی” بەربژێری سه‌رۆکوه‌زیرانی گرووپه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌وته‌وه، چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێک باڵه‌خانه‌ی پارله‌مانی عێراقیان داگیر كرد.
لەو پێوەندەییەدا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیری عێراق لە دژکردەوە بە ناڕەزایەتیی شارۆمەندانی عێراقی وتی:” ئەم دۆخەی ئێستا زۆر مەترسیدارە و راستییەکی تاڵە، ناوبراو داوای وتووێژی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کرد و وتی دەبێ پێش بە خوێنڕشتن لەو وڵاتە بگیردرێ.