ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشان ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٣٠ ی بانه‌مه‌ڕ ٤ لاوی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ی له ماڵه‌کانیان هێناوه‌ته ده‌رێ‌و ده‌سبه‌ری کردوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هاوکات‌و له چه‌ند شوێنی شاری هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی چوار چالاکی ئه‌و شاره‌و له‌و په‌لامارانه‌دا “ئارام محه‌ممه‌دی، مێهرداد سه‌بووری، شاهۆ سادقی‌و ئۆمید ئه‌حمه‌دی”یان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌و له‌گه‌ڵ خۆیانیان بۆ شوێنێکی نادیار بردوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌و ٤ که‌سه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قانوونی‌و ئیزنی دادگا بووه‌و هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر کامپیوتێر، تابلێت‌و مۆبایله‌کانی ئه‌و چوار که‌سه‌ش داگرتوه.
جێی باسه که دوای ئه‌و رووداوه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوانه به‌ره‌دوام سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانیان کردوه‌و پێوشوێنی چاره‌نووسی کوڕه‌کانیان که‌وتوون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر هۆکاری گرتن‌و شوێنی به‌ندکرانی ڕۆڵه‌کانیان نه‌دراوتێ، ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێ لاوه پێیان گوتراوه پێده‌چی هۆکاری گیرانیان پێوه‌ندیی به ڕێوڕه‌سمه‌کانی ڕۆژی جیهانیی کرێکاره‌وه هه‌یه.
شایانی باسه مێهرداد سه‌بووری پێشتریش به‌هۆی چالاکیی کرێکاری ماوه‌یه‌ک له زیندان‌دا بووه.