به‌رپرسانی زیندانی ورمێ رێگری له چاوپێکه‌وتنی گوڵناز ئاههنگخۆش، زیندانیی سیاسیی کورد له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.
فشارخستنه سه‌ر گولناز ئاههنگخۆش بۆ داننانی زۆره‌ملێی به‌ر دووربینه، به‌ڵام ئه‌و تا ئێستا ملی بۆ ئه‌و کاره نه‌داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤ گوڵناز ئاههنگخۆش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بوه به دڵی کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعات قسه بکا، له مافی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی بێبه‌ش کراوه. کاربه‌ده‌ستانی زیندان به گوڵنازیان راگه‌یاندوه که بێتوو مل بۆ ئه‌و داوایه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاکێشێ، هه‌م به‌رنامه‌ی ملاقاتهکانی ئاسایی ده‌بنه‌وه‌و هه‌م مهرهخهسیشی ده‌دریتێ.
گولناز ئاههنگخۆش دوای دوو ساڵ له به‌ندکرانی ئێستاش مافی گرتنی پارێزه‌ری نییه‌و هه‌روه‌ها چاره‌نووسی په‌روه‌نده‌که‌ی ناڕوونه‌و یه‌کلا نه‌بۆته‌وه. ئه‌و ساڵی ٩٣ دوای پێکدادانی لایه‌نیکی کوردی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سپای پاسداران له یه‌کێک له ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر کراو بۆ ماوه‌ی زیاتر له مانگێک له زیندانی ئیتلاعات بۆ داننانی زۆره‌ملێ ئه‌شکه‌نجه کرا.