بەهۆی هاتنی لافاو کە دەیان پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوە ٥٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٦ کەسیش بێسەروشوێنن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیم، بەهۆی هاتنی لافاو کە لە ئێوارەی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دەستی پێکردووە و زیاتر لە ٢٠ پارێزگای و ١١١ شاری ئێرانی گرتۆتەوە، خەسارێکی زۆری ماددی و گیانی لێکەوتۆتەوە، بەپێی دوایین لێدوانەکانی بەڕێوەبەری ناوەندی یارمەتیدان و فریاکەوتنی مانگی سووری ئێران، ٥٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٦ کەسیش بێسەر و شوێن بوون و لافاو لە پارێزگاکانی تاران، مازەندەران، مەرکەزی، کرمان و چوارمەحاڵ و بەختیاری، زۆرترین خەسارەتی داوەو تا ئێستاش بەردەوامە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕێگاوبانی ئەلبورز ڕایگەیاند کە بەیانیی ڕۆژی شەممە، داڕمانی ڕێگاکان لە جاددەی کەرەج بۆ چالووس بوو بەهۆی داخرانی ئەو ڕیگایە، لەو پێوەندییەدا کەشناسیی ئێران، ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی شەممە باران بارین و هاتنی لافاو لە چەند پارێزگای ئیران بەردەوام دەبێ.