پاش سەردانەکەی، سەرۆککۆماری رێژیمی ئێران بۆ پارێزگای هەمەدان، هەڕەشەکانی ناوبراو سەبارەت بە وڵامدانەوەی خێرا بەهەرجۆرە هەوڵێک بەدژی ئێران، وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، ئێوارەی پێنجشەممە لەسەر هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، یەک ڕۆژ پاش سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران بۆ پارێزگای هەمەدان، لە کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەتی پارێزگای سنە هەڕەشەی لەو وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەتیی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: دژبەران ونەیارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دێنە نێو ئێران و بەدژی کۆماری ئیسلامی چالاکیی دەکەن.
خەتیب، سەرەڕای وتنی ئەوەیکە ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ئێران، لەلایەن ئیسرائیلەوە سازماندەهی دەکرێن وتی: ئەو وڵاتانەی کە یارمەتیی دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی دەدەن دەبێ چاوەڕێی تۆڵەیەکی قورس بن.
شارەزایانی سیاسیی دەڵێن، ئەم هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان پێوەندیی بە داماویی لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و شکستەکانی ئەو ڕێژیمە لە عێراقدا هەیە.