چالاکێکی مەدەنیی دانیشتووی شاری مەریوان دوای بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “شادی دەرگاهی” پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان دەسبەسەر کرا، پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە گوازراوەتەوە.
هەروەها ناوبراو، پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی چاکسازیی ئەم شارە گوازراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، شادی دەرگاهی هاوژینی ئیرەج ڕەحیم زادەیە کە لە ڕێکەوتی ٧ی جوزەردانی ١٤٠١، دەسبەسەر کراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.