” کیم جونگ ئون”ڕێبەری کورەی باکوور لە ساڵوەگەڕی ڕاگرتنی شەڕی دوو کۆرە، جەختی لەسەر ئامادەبوونی وڵاتەکەی بۆ شەڕ لە گەڵ ئەمریکا کردەوە و هەڕەشەی لە کورەی باشوور کرد.
ئەمڕۆ پێج شەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، “کیم جونگ ئون”، ڕێبەری کورەی باکوور لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی ڕاگرتنی شەڕ لە کورە و دابەشبوونی ئەو وڵاتە بە کورەی باشوور و باکوور، چەندین جار لە قسەکانیدا هەڕەشەی خاپوور کردنی کورەی باشوور و شەڕ لە گەڵ ئەمریکای کرد و وتی ئێمە هەر ئێستا بە تەواوەتی هێزی ئەوەمان هەیە کە لە بەرانبەر ئەمریکا بوەستین و شەڕی لە گەڵ بکەین، ئەگەریش کورەی باشوور هەر هەنگاوێک هەڵبگری بە دژی ئێمە خاپووری دەکەین
شایانی باسە کە کورەی باکوور یەکێک لەو وڵاتانەیە کە خاوەنی چەکی ناوکییە.