لە سنووری بڕوێشکانی شاری بانە کۆڵبەرێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی کوڕی محەممەد بە تەقەی چەکدارانی ڕێژیم گیانی لەدەستدا و ٤کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی چەکدارانی ڕێژیم لە سنووری بڕوێشکانی لە شاری بانە تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن کە لە ئاکامدا کەسێک بە ناوی شێرکۆ چاوشینی کوڕی محەممەد، خەڵکی ورچەکی بانە کە خێزاندارە و منداڵێکیشی هەیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دەدا و براکەی بە ناوی شێرزاد و ٤ کەسێکی دیکە بە ناوەکانی بێهزاد ئەمینی خەڵکی مەریوان، محەممەد خەڵکی سەقز، رزگار خەڵکی بانە و دانا شەعبانی خەڵکی بانە بریندار کران.