لایەنگرانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ڕژانە نێو پارلمانی عێراق و دەستیان بەسەردا گرت.
شەوی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، بە مەبەستی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاروباری دەوڵەتی عێراق، وێڕای درووشمدان بە دژی ڕێژیمی ئێران، هیرشیان کردە سەر پارلمانی ئەو وڵاتە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستیان بەسەردا گرت.
دروشمی خۆپیشاندەران بەدژی کۆماری ئیسلامی و “محەممەد شەییاع ئەلسوودانی” بوو کە بەربژێری گرووپەکانی شیعەی سەربە رێژیمی ئێرانە و خۆی بەربژێر کردووە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی عێراق.
خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە دژی گرووپە شیعەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەربژێریان دیاری کردووە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەدژی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران درووشمیان دا و بە گوتنەوەی دروشم بە دژی تاران بەرەوە ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕێکەوتن و هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە نابێ هیچ کەسێکی نزیک لە ڕێژیمی ئێران بەربژێری هیچ پۆستێکی دەوڵەتی عێراق بێ.