ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی مەترسیداری لەسەر خێرایی و زیادبوونی ئێعدامەکان لە ماوەی ٦ مانگی زایینیدا لە ئێران بڵاو کردەوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە هاوبەشیی لە گەڵ ناوەندی مافی مرۆڤی عەبدولڕەحمان بروومەند ڕاپۆرتێکی ٦ مانگەیان لەسەر ئێعدامەکان لە ئێران بڵاو کردەوە کە خێرایی و زیادبوونێکی مەترسیداری لەو لەو ماوەیەدا پێوەدیارە.
ئەو دوو ناوەندە بە ئاماژە بەوەیکە لە لە ١١ی بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە تا ٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ ٢٥١ کەس لە ئێراندا ئێعدام کراون کە خەریکە ئاماری ئەو ٦ مانگە لە گەڵ ئاماری ساڵی ڕابردوودا وەکوو یەک دەربچێ و ئەمەش ڕێژەیەکی مەترسیدارە
پێویستە بگوترێ کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣١٤ کەس لە ئێران ئێعدام کراون لە حاڵێکدا لە ٦ مانگی ئەمساڵدا ٢٥١ کەس و ئەمەش یەکجار مەترسیدارە.
دیانا تەحاوی جێگری بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەو ڕێکخراوە دەڵێ بەو پێیە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەر ڕۆژێک یەک کەسی لە ئێران لە سێدارە داوە.
جێگای ئاماژەیە کە زۆرترین ئێعدامەکان تایبەتن بە خەڵکی کورد و بەلووچ.