هاوڵاتییەکی خەڵکی مەڵەکشایی بە ناوی “حوجەت شێردڵ” لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری): ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی”حوجەت شێردڵ”تەمەن٢٩ساڵ خەڵکی مەلەکشایی سەر بە پاڕێزگای ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مێهران دەسبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو هاووڵاتییان دەسبەسەر کردووە و تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارە نوووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.