کاک ئیسماعیل حاجی زادە باوکی شەهید سەدیق حاجی زادە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاک ئیسماعیل حاجی زادە، باوکی شەهید سەدیق حاجی زادە. لە شاری مەهاباد بۆهەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی حاجی زادە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و جێگای ڕێز و خۆشەویستیی خەڵکی ناوچەی مەهابادن و کوڕێکیان بە ناوی شەهید سەدیق حاجی زادە پێشکەش بە ڕێگای ڕزگاریی نەتەوە و نیشتمانەکەیان کردووە.
شەهید سەدیق حاجی زادە ڕۆژی ٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکدا لە گەڵ هێزە تاریکپەرەستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی مەهاباد گیانی شیرینی پێشکەشی ئازادیی و سەرکەوتنی کورد و کوردستان کرد و تێکەڵ بە کاروانی هەمیشە زیندووی شەهیدانی گەل بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری کاک ئیسمائیل حاجی زادە دەکەین و بەشداری خەمیانین.