کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بە توندیی برینداربوو.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی کۆڵبەرێک بە ناوی جەلیل کەریمی خەڵکی گوندی شەڕەکان سەر بە شاری پاوە لە کاتی کۆڵبەریی لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی زانیاریی میدیاکان، جەلیل کەریمی لە مەودای نزیکەوە و بە چەکی ساچمەیی دراوەتە بەر دەسڕێژ، بە شێوازێک کە زیاتر لە ٢٠ ساچمە بەر لاقی کەوتووە.
شایانی باسە جەلیل کەریمی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە کە بە مەبەستی چاودێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودسی پاوە گوازراوەتەوە.