“داریوش مێهدی زادە” خەڵکی گوندی پاڵنگان سەر بە شاری کامیاران پاش ٢مانگ دەسبەسەرکران هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان( خۆڕاگری)، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی”داریوش مێهدی زادە” خەڵکی گوندی پاڵنگان سەر بە شاری کامیاران کە کە سەرەتای مانگی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە پاش ٢مانگ دەسبەسەرکران هێشتا چارەنووسی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاوڵاتییە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.