دۆناڵد ترامپ، لە کۆبوونەوەی ” پێش هەموو شێک ئەمریکا” لەگەڵ کۆماریخوازان لە واشینگتۆن وتی: دەولەتی جەو بایدن ڕێگەی بە ڕێژیمی ئێران دا تا بە خێرایی لە دەستپێڕاگەیشتنی چەکی ناوکیی نزیک ببێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆماریخوزانی ئەو وڵاتە لە واشینگتۆن، ڕەخنەی توندی لە جەو بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا گرت و وتی: دەوڵەتی بایدن لەهەمبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا زۆر نەرمیی دەنوێنێ، هەڵوێستەکانی بایدن وایانکرد کە ڕێژیمی ئێران بە خێرایی لە دەستپێراگەیشتنی چەکی ناوکیی نزیک ببێتەوە، بەڵام لە کاتی دەوڵەتی مندا ڕەوەندێکی لەو شێوەیە بۆ ڕێژیمی ئێران بەهیچ شێویەک بوونی نەبووە و هیچ کات ڕێگەم نەدەدا لەڕووی بەرنامەی ناوکییەوە بەو ئاستەی ئێستا بگا.
ترامپ لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا وتی: باوەڕم وایە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠٢٤ی زاینییدا کۆماریخوازێک وەکوو سەرۆککۆمار لە کۆشکی سپی دادەنیشێ و هیچ شتێک لەوە گرینگتر نییە کە سنووەر و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا پارێزراو بێ، بۆیە نابێ بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران نەرمی بنوێنین.