لە دیداری نێوان دوو شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و بزووتنەوەی گۆڕاندا دوایین پرس‌و گۆڕانکارییەکانی کوردستان تاوتوێ‌کران.
ڕۆژی چوارشەممە، شاندێکی حیزبی دێموكراتی كوردستان به سەرپەرەستیی خالید عه‌زیزی، سكرتێری گشتیی حیزب، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری سلێمانی کرد‌و لەلایەن شاندێکی گۆڕان بە سەرپەرەستیی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنهوەی گۆڕان پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دیداره‌دا، دۆخی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه، تاوتوێ كرا‌و هه‌ردوولا لە پێوەندی لەگەڵ بە گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌و پرسی كورد، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.