بەهۆی داڕمانی ئابووریی ڕێژیمی ئێرانەوە، مانگانە ١٠٠تا١٥٠پەرستار لە ئێران بۆ وڵاتانی ئورووپای کۆچ دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، محەممەد جەهانپوور، جێگری ناوەندی “نیزام پزشکی”ڕێژیمی ئێران وتی: ساڵانە بە لانیکەمەوە ١٠٠تا ١٥٠پەرستار و پزیشک بەهۆی دۆخی نالەباری ژیانەوە، بۆ وڵاتانی ئورووپایی کۆچ دەکەن و ئەوەش ڕێژەیەکی یەکجار زۆر و مەترسیدارە و هەڵسوکەوتی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ پەرستاران وەکوو هێزە سەرکوتکەرەکانە، لەو بارەیەوە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ پەرستاران بێ ویژدانیی دەکا و یەکێک لە هۆکارەکانی کۆچکردنی پەرستاران ئەوەیە کە هیچ داهاتوویەکی گەش لە ئێراندا نابینن.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەڵێنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە کاتی کۆرۆنادا لەبارەی دۆخی بژێوی ژیانیانەوە پێدابوون و هیچ بەڵێنێکی بۆ جێبەجێ نەکرا، وتی: لەگەڵ شەپۆلی پەتای کۆرۆنادا و نەمانی گەڵاڵەی خزمەتی ۆرەملێی پەرستاران و نەبوونی دامەزراندن، بەڵێن بە هێزی پەرستاریی درا کە هەموویان لە نەخۆشخانەکان دابمەزرێن، بەڵام بە کەمبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئارامبوونەوەی نەخۆشخانەکان بەڵێنەکانیش لەبیر کران، بۆیە پەرستاران لە ئێران هیچ هیوایەکیان بۆ نەماوەتەوە.