بیرمەندێکی کوردی خەڵکی سەقز بە ناوی دوكتور ئیبراھیم كەریمی بیرمەندی جیھانیی بواری فیزیك وەكوو سەرۆكی پەیمانگای كوانتۆمی کانادا دیاریکرا .
لە ڕۆژانی ڕابردوودا دكتور ئیبراهیم كەریمی لەدایكبووی شاری سەقزی رۆژھەڵاتی كوردستان، خاوەنی چەندین بیردۆز لەبواری فیزیك و ھاوكات دەیان خەڵات و رێزلێنانی نێودەوڵەتی، میدالی ھێرزبێرگی فیزیكی كانادای بردەوە و وەكوو سەرۆكی پەیمانگای كوانتۆمی کانادا دیاریکرا .
ناوبرو هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی سەڵتەنەتیی بیرمەندانی لاوی كاناداشە.
جێگای ئاماەیە کە ئەو پەیمانگایە لەئاستێكی ھەرە بەرزی بواری فیزیك و بەتایبەت بەشی كوانتۆم دایە، ئەنجوومەنی پەیمانگاكە دوكتور كەریمی و كەسێكی دیكەیان وەكوو سەرۆكی پەیمانگاكە دیاریكردووە.