كاربەدەستێكی باڵای ڕووسیە دەڵێ وڵاتەكەی له بەرنامەیدا نییە كە فڕۆكەی جهنگیو تانك بە كۆماری ئیسلامیی ئێران بفرۆشێ، لەبەر ئەوەی كە گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان ڕێگری ئەم جۆرە سهودایه دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئینترفاكس، ئەلەكساندێر فومین، سەرۆكی خزمەتگوزاریی هاوكارییە نیزامییەكانی فەننیی فیدراسیۆنی ڕووسیە ڕایگەیاند كە ئەم شتانەی كە گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بیانگرێتەوە بە هیچ وڵاتێك بە تایبەت ئێرانی نافرۆشین.
فومین سێ حەوتوو لەوەپێش ڕایگەیاندبوو كە ڕووسیە جگە لە قەڵغانی مووشەكیی ئێس ٣٠٠ هیچ چەكوچۆڵێكی دیكەوەی وەك چەكی گەرم، بەرگریی ئاسمانی، ڕادار، چەكی ئەلەكترۆنیو سیستهمه نیزامییەكان بە ئێران نافرۆشێ، بەڵام لە هەمان كاتدا هیچ ئاماژەیەكی بە فرۆشتنی فڕۆكەی جهنگیو تانك بە ئێران نەكرد.ا
ناوبراو لە حاڵێكدا ئەم قسانەی دەكرد كە تا ئێستا كاربەدەستانی ئێران و ڕووسی چەندین جار سەبارەت بە فرۆشتنی سۆخۆ ٣٠ و تانكەكانی تی ٩٠ وتووێژیان كردوە.
شایانی باسه وڵاتانی بهرههمهێنی کهرهستهی شهڕ بهپێی بڕیارنامهی شوڕای ئهمنیهت ناتوانن كەلوپەلی هێرشبهریی نیزامی بە ئێران بفرۆشنو ئەلەكساندێر فومینیش دهڵێ که پاش هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران لەبارەی هەناردەی هەموو جۆرەكانی چەك بۆ ئێران وتووێژ دەكەین.