چوار هاوڵاتیی کورد کە پێشتر حوکمی لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپابوو بۆ جێبەجێکردنی لە سێدارەدانیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە کراون.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠١ی ەتاوی، چوار بەندکراو کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە بە ناوەکانی سوهەیلا عابدی، هیوا ئەحمەدی، عەبدوڵڵا ڕەحیمی و پەیام یەزدانی، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراون.
شایانی باسە کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئاخوندیدا لە سێدارەدان بە شێوەی هەڕەمەکی و باو، وەکو یەکێک لە سیاسەتە سەرەکییەکانی ئەو ڕێژیمە دێتە ئەژمار و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاماری لە سێدارەداندا بە تایبەت لە بەلووچستان و کوردستان ڕێژیەکی مەترسیداری تۆمار کردوە و بەردەوامیش زیاتر دەبێ.