دەوڵەتی ئاڵمان بەڕێوەچوونی كێبڕكێی كاریكاتۆری هالۆكاستی لە ئێران مەحكوم کرد‌و پێداگریی له سه‌ر ئه‌وه کرد كە ئەمە دەبێتەی هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری دووبهرهکیو جاندنی تۆوی بێزاری له نێو نه‌ته‌وه‌کان له ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێن ئەم كێبڕكێیە لە لایەن گرووپێكی نادەوڵەتی بەڕێوە دەچێ، بەڵام لە لایەن توندئاژۆكانی كۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانیان لێ دەكرێ.
ساڵی ٢٠٠٦ نزیك بە ١٠ ساڵ لەوەپێش، كێبڕكێی كاریكاتۆری هۆلۆكاست لە ئێران بە پشتیوانیی مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەركۆماری پێشووی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و پێشبڕکییه له‌سه‌ر ئه‌و گوتاره‌یه كە هۆلۆكاست بە چیرۆكێكی هه‌ڵبه‌ستراو دەزانێ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه مارتین شیفر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان دەڵێ، كوژرانی ٦ میلیۆن پیاو، ژن و منداڵ لە تڕاژیدیی هۆلۆكاستدا كە ئاڵمان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوەی خۆی بەبەرپرسیار دەزانێ، شتێک نییه که ئێران بتوانێ گاڵته‌ی پێ بکا.
بەپێی قسەكانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، فرانك والتێر ئیشتاین مایر لە مانگی فورییەو لە سەفەرەكەی خۆی بۆ تاران کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی تێگه‌یاندبوو كە نابێ ئەم جۆرە كێبڕكێیانە بەڕێوە بچن .
ڕۆژی یەكشەممە بنیامین نتانیاهوو، سەرۆك وەزیری ئیسراییل وێڕای ئاماژە بە بەڕێوەچوونی كێبركێی كاریكاتۆری هۆلۆكاست لە ئێران بوار بۆ دووپات بوونەوەی ئەم ڕووداوە خۆش دەكاو داوای لە وڵاتانی جیهان كرد كە ئەم كردەوەویەی كۆماری ئیسلامی مەحكوم بكەن.