لەدڕێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لەشارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیم ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندان وکرێکارانی کۆمپانیای” تولی پێرس”ی قەزوێن لەبەردەم پارێزگاریی قەزوێن، کۆمەڵێک لەخاون مڵک وزەوینەکانی پاکدەشت لەسەر شەقامەکانی مەشهەد، کارمەندانی ئیدارەی کارەبای پارێزگاکانی خووزستان و کۆهکیلویە و بۆیرئەحمەد لەبەردەم ئیدارەی گشتیی کارەبای پارێزگای خووزستان و کرێکارانی پیشەی پۆڵای ئەهواز لەبەردەم بینای پارێزگاریی خووزستان بەڕێوە چوو.